Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:24

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی" یۆگا"یە 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ 21/6/ رۆژی جیهانی یۆگایە ، بە درێژایی چەندین سەدە یۆگا، لای زاناكان و خەڵكانی بلیمەت و هەڵكەوتوو، خاوەن پێگە و گرنگیەكی تایبەت بەخۆی بووە،یۆگا لەراستیدا زانستی بەخزمەتگرتن و زاڵبوون و گەورەبوونی بیر و هەست و لەشی مرۆڤەكانە.
یۆگا ڕێگەیەكی عیرفانی فەلسەفی ڕۆحییە، مەبەستی بەئاگاهێنانەوەی مرۆڤە لە خودی خۆی كە فەیلەسوفەكان پێی دەڵێن ( خۆناسین ) لەو ڕێگەیەوە مرۆڤ بەرەوخۆشبەتی هان دەدات.
یۆگا پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر سەری هەڵداوە لەسەردەمی هیندی و ئارییەكاندا، لەبەر ئەوەی بنەمای یەكەمی هیندۆزم و پاشانیش بودیزم بووە لە ئاینی میترایدا خەتێكی تایبەتی هەبووە، لە پێكهێنانی فەلسەفەی ئاینی زەردەشتدا دەستی باڵای هەبووە و لەڕێگەی ڕێنمایی كۆنی موغەكانەوە گەیشتووە بە كوردو سەردەمانێكیش لەڕێگەی تەسەوفی ئیسلامەوە لە بەرگێكی دیكەدا هاتۆتە كایەوە .
لە هیندستان گرنگی تایبەتی پێدراوە هەربۆیە قوتابخانەیەكی تایبەت بە یۆگا هەیە بەناوی ( نات ) كە ڕاهێنانە تایبەتەكانی یۆگای تێدا ئەنجام دەدرێت .
یۆگا هاوئاهەنگی لەنێوان لەش و بیركردنەوەی مرۆڤ پێكدەهێنێت،هەروەها تەنیایی و خەڵوەت، هیوا و رووناكی، ئۆقرەگرتن و ئاسوودەیی بەهزر و مێشكی مرۆڤ دەبەخشێت و ڕێ لەڕەقبوون و وشك هەڵگەڕان و قورسكەوتنی ریشاڵە و جومگەكانی لەشی مرۆڤ دەگرێت و لەبەرامبەردا نەرم و سازگاریان دەكات.
بەشێوەیەكی سەرەكی نایابترین و سەرسوڕهێنەرترین كاریگەرییەكانی وەرزشی یۆگا بریتیە لە، دروستكردنی نۆڕم و شێواز و ئاوێتەكردنی دەروونی مرۆڤ كەدەبێتە هۆی دۆزینەوە و سەرهەڵدانی هاوئاهەنگییەك لەگەڵ سەرجەم پێكهاتە و توخمەكانی جیهان و ژیانی مرۆڤەكان.
یاسای بنچەینەییەكان بۆ پێكەوە ژیانێكی تەبا و ئاشتیانە لە یۆگا دا برییتییە لە:
یاسای ژمارە 1 (ئاهیمسا)
هەڵبژاردنی ژیانێكی سادە و ساكار، ئازارنەدانی خەڵكانیتر و خۆ بەدوورگرتن لەبەكارهێنانی توند و تیژی و زیان پێگەیاندن و رووخاندنی خود و دەروون و جیهانی دەوروبەرت لەلایەنی مادی و سۆزداری و بیركردنەوە.
یاسای ژمارە 2 (ساتیا)
پابەندبوون بەوتنی راستیەكان و راستگۆیی لەتەك خۆت و كەسانیتر، ئاخاوتنی ڕاست و دروست و ژیرانە و بەردەوام دروست بیركردنەوە هاوكات تێكەڵ بەخوو و ڕەوشت و كرداری شایستە و دروست.
یاسای ژمارە 3 (ئاستیا)
دزی نەكردن و خوبەدوور گرتن لەقۆرخكاری و خۆسەپاندن و كەڵك وەرگرتنی خراپ لەخەڵكانیتر، تێڕوانینێكی كراوەت هەبێت بۆ ژیان و دووركەوتنەوە لەپێشێلكردنی مافی كەسانیتر لەپێناو بەرژەوەندیەكانی خۆت.
یاسای ژمارە 4 (براهماچاریا)
زاڵبوون بەسەر لەش و حەز و ویستە دەروونی و جەستەییەكان لەناوەوەی هزر و بیركردنەوەت و هەروەها كۆنتڕۆڵكردنی هەستەكانت و پێداویستی لەشت، بەگشتی جیا كردنەوەی حەز و پێداویستی له یه كتر.
یاسای ژمارە 5 (ئاپاری-چییەكان)
دوورەپەرێز بوون لەبەستراوەیی و خۆگرێدان بەكەسانیتر، ئازادكردنی ناخی خۆت لەئیرەیی بردن و بازدان بەسەر ترسەوە.زیندووكردنەوەی شانۆی خەیاڵی سێبەر .
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.