Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:25

ئەمڕۆ لە ڕێوڕسمێكدا رێز لە نووسەری ناوداری كورد ئیبراهیم ئەحمەد سمۆ دەگیرێت 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 21-6-2023 ، بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ،لە ڕێوڕسمێكی شایستەدا لەژێر ناوی "پێنووس لە پێناو مرۆڤایەتیدا" رێز لە نووسەری بەنێوبانگی كورد (پ.د.ئیبراهیم ئەحمەد سمۆ)  دەگرێت.
ڕێوڕەسمەكە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە لە هۆڵی راگەیاندنی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرامبەر وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە دەچێت.
پرۆفیسۆر و دكتۆر ئیبراهیم ئەحمەد سمۆ ناوێكی شاراوەی نێو بواری ئەدەب و كلتوری كوردی نییە ، بەڵكو یەكێكە لەم نووسەرە دەست رەنگینانەی بە نووسینە بە پێزو هەمە جۆرەكانی خزمەتێكی بەرچاوی كتێبخانەی كوردی كردووە و خاوەنی چەندین كتێبە لە بوارە جیاجیاكاندا بە تایبەت لە بواری ئەدەبیدا .سمۆ  نووسینەكانی زیاتر لە بواری دراما و شانۆدا چڕ كردۆتەوە كە تەنها لە ساڵی رابردوودا ژمارەیەك كتێبی بە چاپ گەیاندووە و بڵاوینەكردۆتەوە .
ئەمانە نموونەی چەند كتێبێكی پرۆفیسۆر ئیبراهیم ئەحمەد سمۆن :
1-شانۆ و دراما د ئەدەبی كوردیا.
2- رەگەزین شانۆیێ  د ئەدەبی كوردیا.
3- د ناڤبەرا فۆلكلۆر و كەلەپوردا.
4- خوێندنەك بۆ چەند بابەتێن دەبی.
5- كاریگەری  شانۆ لە پەروەردە و فێركردندا.
پرۆفیسۆر دكتۆر ئیبراهیم ئەحمەد سمۆ لە ساڵی 1968 لە شارۆچكەی سێمێڵی سەر بە پارێزگای دهۆك هاتۆتە دنیاوە،خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لەم شارە تەواو كردووە ،  بروانامەی بەكالاریۆس و ماستەر و دكتۆرای لە زانكۆی سەلاحەددین بەدەستهێناوە لە كۆلیژی ئاداب بەشی زمانی كوردی .

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.