Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:19

بزانە نرخی دۆلار لە بۆڕسەكانی هەولێر و بەغدا گەیشتۆتە چەند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە21ی حوزەیران نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت بەرزبووەوە، لەكاتێكدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆڕسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 146 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ سێشەممە نرخەكەی 146 هەزار و 200 دینار بوو.
هەروەها لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 147 هەزار و 500 دینار، لە كاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 145 هەزار و 500 دینار.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار دابەزینێكی كەمی تۆماركرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 146 هەزار و 450 دینار، نرخی كڕینیش گەیشتە 146 هەزار و 400 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.