Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:25

سەرپەرشتیكاری گشتی رەوەندی كوردستانی بەشداری لە كۆڕبەندی پارتە دیموكراتەكانی جیهان و دۆستەكانی دەكات

کوردستان TV
100%

لەسەر داوای فەرمی كۆنگرێسی لاوانی كورد لە دەرەوەی ووڵات KYC شیفا بارزانی، سەرپەرشتیكاری گشتی ڕەوەندی كوردستانی، بەشداریكرد لە كۆڕبەندی پارتە دیموكراتەكانی جیهانی لە شاری لەندەن. 
لەم كۆڕبەندەدا كە ئەمساڵ زیاتر 400 سیاسەتمەداری جیهانی و دیموكراتەكان تیایدا بەشداربوون ، بۆ یەكەمین جارە لەمێژووی كوردستانیانی دیاسپۆڕا بەفەرمی بەشداری بكەن لە كۆڕبەندێكی سیاسی جیهانی و نێودەوڵەتیدا.
شیفا بارزانی باسی لە گرنگی ئەم پێگە سیاسی و جیهانیانە دەكات كە لە ئایندەدا ڕۆڵی گرنگیان دەبێت بۆ كوردستان و بەڵكو بۆ ئایندەی كوردستانیانی دیاسپۆڕا.
لە كۆڕبەندەكەدا جگە لە دیداری فەرمی سەرۆكی پارتە دیموكراتەكانی جیهان سێر ستیڤن هارپەر و 22ەمین سەرۆكی كەنەدا ، شیفا بارزانی چەندین دیداری گرنگی هەبوو لەگەڵ هەریەكە لە:(ڕانێل لویكەر لیمسینغە) سەرۆكی سریلانكا،لۆرد ولیەم هەیگ ، وەزیری دەرەوەی پێشووی حكومەتی بەڕیتانیا،سكۆت مۆریسۆن ، سەرۆكی حكومەتی ئوستڕاڵیا،بۆڕس جۆنسن ، سەرۆكی پێشووی بەریتانیا،یانیز جانسا ، سەرۆكی پارتی دیموكراتی سلۆڤینیا و سەرۆكی حكومەتی پێشووی سلۆڤینیا،ئیلمار برۆك سیاسەتمەداری جیهانی و بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا،جۆن هاوارد سەرۆكی پێشووی حكومەتی ئوستڕاڵیا،لۆڕد دانیال هەنان لە پارتی پارێزگارانی بەڕیتانیا،ریحال مەككاوی سەرۆكی بۆردی دەرەوەی پارتی ئیستقلالی مەغریب،
شایەنی باسە كۆڕبەندی دیموكراتەكان لە لەندەن لە 19ی تا 21ی مانگ بەردەوامی هەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.