Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:23

ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوەو چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێدەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی حوزەیرانی 2023، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران كۆ دەبێتەوە.
تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتە پەیوەندیدارەكانی پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق و لێكەوتەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان.
لە تەوەری دووەمدا، باس لە ڕەشنووسی ئەو پرۆژەیاسا و پەیڕەوانە دەكرێت كە تاكوو ئێستا دەنگدانی كۆتاییان لەسەر نەكراوە. 
تەوەری سێیەم تایبەت دەبێت بە بابەتی كاراكردنەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
لە تەوەری چوارەم و كۆتاییدا، بابەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و ڕێكارەكانی خۆپارێزیی لەلایەن هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەخرێنە ڕوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.