سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار دا بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 06ـی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی تەندروستی و دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، ڕەزامەندیی درا لەسەر نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ.
ڕاشیگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی ملیارێک و 607 ملیۆن دینار دا بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ و گونجاندنی بۆ نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش دا کە "ئەو گوژمەیە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاپەرین کە سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە خەرج دەکرێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.