Erbil 31°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:31

ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا هاوڕابوون لەسەر فراوانکردنی هەماهەنگیی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 06ـی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیا کرد بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکوومەتی نوێی تورکیا خواست.

 لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا.

 هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە و فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری و هەماهەنگیی لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.