شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی چوارشه‌می ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزتر ده‌بنه‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له رۆژانی داهاتوو كه‌شوهه‌وا هێشتا گه‌رمتریش ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی چوارشه‌م بڵاوی كرده‌وه: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ سێشه‌م لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوای ھەرێم بەڕێژەی 1 تا 2 پلە بەرز دەبێتەوە.
بڵاویشی كرده‌وه: خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10 - 25 کم/س لە ئاراستەی باشووری رۆژئاوا .
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
ھەولێر: 36
سلێمانی: 35
دھۆک: 36
ھەڵەبجە: 36
کەرکووک: 38
گەرمیان: 40
ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە دووسبه‌ی پێنجشه‌م کاریگەری ئەو بارستەھەوایه‌ی لەسەر ناوچەکانمانە نامێنێت و قۆناغ بە قۆناغ پلەکانی گەرما لەرۆژانی داھاتوودا بەرز دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.