Erbil 31°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:30

بانكی ناوەندی عێراق 252 ملیۆن دۆلاری خستە بازار

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 20-6-2023  فرۆشی بانكی ناوەندی عێراق بەربەستی چارەكێك ملیار دۆلاری تێپەڕاند كە بەم شێوەیە بووە: 195,386,600 دۆلار حەواڵە، 56,700,000 دۆلار بە شێوەی كاش. كۆی گشتی دەكاتە بڕی 252 ملیۆن و 86 هەزار و 600 دۆلار.
شایانی باسە ئەم هەفتەیە بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەك نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 146 هەزار و 200 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا
هەروەها لەشاری هەولێریش نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 146 هەزار دینار.


 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.