Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 00:31

دەستەی وەبەرهێنان دەنگۆی پێدانی زەوی بە کچی بەرپرسێکی عێراقی لە هەولێر ڕەت دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە لە هەولێر زەوی بە کچی بەرپرسێکی پێشووی عێراقی دراوە، ڕەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی 06ـی 2023 دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو دەنگۆ و هەواڵانەی لە هەندێ پەیجی سۆشیال میدیا بڵاو کراونەتەوە، گوایە لە هەولێر زەوی بە کچی بەرپرسێکی پێشووی عێراقی دراوە بۆ کاری وەبەرهێنان، ڕایگەیاند: هەواڵەکە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستی، ئەو کەسە کار لە پڕۆژەیەکی وەبەرهێناندا دەکات وەک بەڵێندەر لەگەڵ چەند ئافرەتێکی دیکە.

دەستەی وەبەرهێنان دووپاتی کردۆتەوە کە بۆ هەموو لایەک جارێکی دیکە ڕوونی دەکەنەوە کە زانیارییەکان سەبارەت بە پێدانی زەوی بەو کەسە سەرلەبەری ناڕاستە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.