Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 17:08

ئە‌و هۆکارانەی دەبێته هۆی کاراکردنی كۆنترۆڵکردنی منداڵ چين؟

Suhail tahir
100%

پێویسته تواناکانی منداڵەکەت بزانی که ئايا منداڵەکەت توانای ئەنجامدانی ئەوکارەی هەیە کە پێی دەسپێردرێ؟ هەروەها بەر له قسەکردن پێویسته بیربکەیتەوە ھەرکاتێک کە سیستەمێکی دیاریکراو له پەروەردەکردنی منداڵەکەت هەڵدەبژێری پێویستە لەسەری جێگیر بیت و پابەندی بیت و جێبەجێی بکەیت، هەندێک جار منداڵ بير دەکاتەوە کە چ شێوازێک بەکار بێنێت بۆ ئە‌وەی بتوانێت سەرکەوتن بهدەست بێنێت، توڕەبوونی دايک و باوک له منداڵەکەی و دواتر ژیرکردنە‌وەی به بەخشينی پارچە شیرينييەک یاخود ھەر شتێکی کە ئارەزووی لێیەتی هۆکارێکە بۆ ھاندانی ئه‌و منداڵه که بەردەوام بێت له‌و هەڵسوکەوتانەی کە ئەنجامی دەدات، که بەشێوەیەکی ڕەمەکی تۆ ھانی دەدەیت که هەڵسوکە‌وتی ناشرین و ناڕێک فێری منداڵەکەت بکەیت.

ڕاستە سيیستەمی كۆنترۆڵکردن ناتوانرێت بە‌تە‌واوی له‌لايەن باوک و دایکەوە بەرامبەر به منداڵەکەی تەواو بێت و يەکلايی بێتەوه چونکە هەموو کاتێک باوک و دايک لهسەر یەک هەڵوێست و هە‌مان هەست و بۆچوون نین، به‌ڵام به پێی توانا هه‌وڵ بەردەوام بيت، هەندێ جاریش سەيری هەست و بۆچوونی منداڵەکەت بکە ئەگەر زانیت که‌ دەتوانیت ئەو هەڵەیەی به شێوازێک چارەسەر بکەیت ئەوا بۆ منداڵەکە ڕوون بکەوە کە هەست به تێگەیشتنی دەکەیت که بۆ ئە‌و هەڵسوکەوتەی کردووە و هەڵەکەی ڕاست بکەوە.

ئەگەر هاتوو لە سەرەتای مامەڵەکردنت لەگەڵ منداڵەکەت سەرکەوتوو نەبوويت، بیربکەرەوە کە چۆن دەتوانیت به شێوازێکی دیکه مامەڵه‌ی لەگەڵ بکەیت کە باشتر بێت لە‌وەی يەکەمجار ئەنجامت دا، ئەگەر زۆر بەتووڕەيی هەڵسوکەوتت کرد هە‌وڵ بده هێمن ببیتەوە، دواتر داوای لێبوردن لە منداڵەکەت بکە و پێی بڵێ که جارێکی دیکه ئەم جۆرە هەڵسوکە‌وتانە دووبارە نەکاتەوە. پێويسته دایک و باوک لەناو خێزاندا ڕۆڵی پێشەنگ ببینن له هەڵسوکەوتدا، چونکە منداڵ سەيری دايک و باوکی خۆی دەکات و لەوان فێره هەڵسوکەوت دەبێت.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.