به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا بۆ شوفێران و هاووڵاتییان رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و تا به‌یانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌شێكی شه‌قامی شۆڕش داده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: ئاگاداری سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر دەکەینەوە کەوا ئه‌مشه‌و لە کاتژمێر 12 تاكو کاتژمێر7ی بەرەبەیان شەقامی شۆڕش لە سایدی هاتن بۆ ناو شار لە سەرەتای شەقامی 120 مەتری تاکو شەقامی 100 مەتری به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داده‌خرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری داخستنه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر کاری هێلکاری بۆ ده‌كه‌ن.
داواشی له هاووڵاتییان و شوفێران كرد هاوکاری تیمەکانیان بن و بەپێی ئاراستەی دیاریکراو بە فسفۆر لە شەقامەکە لێخوڕین بکەن، چونكه کاره‌كه بۆ خزمەتی ئێوه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.