ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شاری ڕانییه سه‌نته‌رێكی دروستكردنی ددان به‌هۆی پیسی و نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌وه داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی كه هاووڵاتییه‌كی ئێرانییه و خۆی وه‌ك پزیشك ناساندووه، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیرایه‌به‌ر.
قایمقامییه‌تی قه‌زای ڕانییه بڵاوی كرده‌وه: لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای ڕانییە بە ئەندامێتی سەندیکای پزیشکانی ددان لقی ڕاپەڕین، لەپێناو پاراستنی گیان و تەندروستی هاووڵاتییان ڕۆژانە سەردانی شوێنکاری جیاواز دەکەن، ئەمڕۆ دووشه‌م سەنتەری ددانی ڕانیەیان بەسەرکردەوە.
بڵاویشی كرده‌وه: له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه دەرکەوت هاووڵاتییەکی ئێرانی کە خۆی وەک پزیشک ناساندووه، بێ هەبوونی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی پزیشکی لە سەنتەرەکە کاری كردووه، هه‌روه‌ها سەنتەره‌كه خاوەنی مۆڵەت نەبووە و شوێنی کارەکەش زۆر پیس بووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لیژنەی قایمقامییه‌تی قه‌زای ڕانییه ده‌ستبه‌جێ بڕیاری داخستنی سەنتەره ددانه‌كه‌ی ده‌ركرد و هه‌روه‌ها بڕیاریش درا خاوەنی سەنتەرەکە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
قایمقامییه‌تی قه‌زای ڕانییه داواشی له هاووڵاتییان كرد له كاتی بوونی هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو و بوونی سكاڵا په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.