سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی پارێزگای واسیت له باشووری عێراق رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له‌نێوان دوو پاسی گواستنه‌وه‌ی زیاره‌تكارانی شاری كه‌ربه‌لا ڕوویداوه و له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش نزیكه‌ی 60 زیاره‌تكار كه هاووڵاتی عێراقی و ئێرانین، بریندار بوون.
ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شارۆچكه‌ی نه‌عمانییه له پارێزگای واسیت ڕوویداوه، دوو پاسی تایبه‌تی گواستنه‌وه‌ی زیاره‌تكاران پێكیانداداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه دوو زیاره‌تكار گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها 33 زیاره‌تكاری عێراقی بریندار بوون و 26ی ئێرانیش به سه‌ختی بریندار بوون.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له‌نێو برینداران ژماره‌یه‌ك منداڵ و ئافره‌ت هه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.