Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:06

دوو کەس بە 2 هەزار حەبی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکردنی دوو کەسیان بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتن بە حەبی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند، کە 2 هەزار حەبی هۆشبەرییان پێبووە.

 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی 06ـی 2023 ڕایگەیاند: لەچالاکییەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی، توانرا دوو کەس دەستگیر بکەن کە 2 هەزار دانە حەبی هۆشبەر لە جۆری (کەپتاگۆن)ـیان پێبوو، بەنیازبوون کاری کڕین و فرۆشتن بەمجۆرە حەبە بکەن لەناو شاری هەولێر.

ڕاشیگەیاند: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار کراوەتە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەیاساییەکان.

سەبارەت بەو جۆرەی حەبەی پێیانەوە گیراوە، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان زانیاریی داوە و ئاماژەی بەوە دا کە حەبی (کەپتاگۆن) یەکێکە لەو حەبە هۆشبەرانەی کە بڵاوبوونەوەی مەترسییەکی زۆر دروست دەکات، ئێستا ڕێژەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە حەبە لەوڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو لە زیادبووندایە و جێگەی بایەخی دامودەزگە پەیوەندیدارەکانی ئەم وڵاتانەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.