وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسی مردنی ئه‌و ئافره‌ته پێك بهێنێ كه دوێنێ یه‌كشه‌م له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌هۆی منداڵبوونه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: لەپێناو پاراستنی مافی نەخۆش و بەدواداچوونی بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی نەخۆشێکی ئافرەت، وەزارەتی تەندروستی لەژێر ڕۆشنایی یاسای مافی نەخۆش ژمارە (4) ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوە ژمارە (16) ساڵی 2022، بڕیاری دا بە پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی مردنی نەخۆشێک لە شاری هەولێر.
ڕاشیگه‌یاند: لیژنه‌كه بە چاودێری و ئامادەبوونی دادوەری نوێنەری داواکاری گشتی و هه‌روه‌ها بەدواداچوونی زانستی و یاسایی كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و دواتریش دەرئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كات.
دوێنێ یه‌كشه‌م ئافره‌تێك به‌ناوی (ژاڵه فارووق) ته‌مه‌ن 34 ساڵ خاوه‌نی سێ منداڵ، له شاری هه‌ولێر له كاتی منداڵبوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت گیانی له‌ده‌ست دا.
ئارام فارووق برای ئه‌و ئافره‌ته‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند كه سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر دكتۆره تایبه‌ته‌كه‌ی تۆمار كردووه و داواشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خوشكه‌كه‌ی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می دكتۆره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، چونكه دكتۆره تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌بوو كاتژمێر 7:00ی به‌یانی له هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری بووایه، به‌ڵام ئه‌و له كاتی دیاریكراودا ئاماده‌نه‌بووه و دوای چه‌ندان په‌یوه‌ندی و ته‌له‌فۆن، ئینجا له كاتژمێر 11:00 گه‌یشتۆته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام ئه‌و كات كارله‌كار ترازاوه و به‌هۆی خوێنبه‌ربوون و نه‌زیفبوونه‌وه باری ته‌ندروستی خوشكه‌كه‌ی به‌ته‌واو خراپ بووه.
ئارام فارووق ڕاشیگه‌یاند كه دوای هه‌وڵێكی زۆر و هێنانی 40 بوتڵ خوێن له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، به‌داخه‌وه له كاتی نیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌كشه‌م خوشكه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.