Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:49

د. هێمن هەورامی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەولێر: جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەینەوە

کوردستان TV
100%

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەولێر کۆبووەوە و جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ـی 06ـی 2023، د. هێمن هه‌ورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی له‌ میکێلێ کامێرۆتا، کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان كرد، له‌ دیدارەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێمى كوردستان و پرسی هەڵبژاردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

د. هێمن هه‌ورامی، جه‌ختی له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌، وه‌ك یه‌كێک له‌ كۆڵه‌گه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پته‌وكردنی پایەكانی دیموكراسی و پیاده‌كردنی مافێكی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان.

پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.