سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له شاری كه‌ركووك دۆزرایه‌وه، له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه پۆلیسی كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئۆتۆمبێل لێیداوه و به‌جێی هێشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌ولییه‌كه‌ی كه‌ركووك ته‌رمی ئه‌م هاووڵاتییه دۆزراوه‌ته‌وه كه ناوی (كه‌نعان)ـه.
ڕاشیگه‌یاند: كاتێك هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه سه‌ر ته‌رمه‌كه به‌ته‌واوی شێوا بوو و سه‌ری ته‌قی بوو و هه‌روه‌ها ده‌ست و پێیه‌كانی شكا بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هاووڵاتییه‌كه به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستداوه و دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ئۆتۆمبێل لێیداوه و به‌جێی هێشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.