ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، 3 تۆمەتباری سەرەکیی باندێکی دروستکردنی دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقییان دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر پارە ساختەکراوەکان و کەلوپەلەکاندا گرتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی 06ـی 2023 باندێکی دروستکردنی دۆلار و دیناری ساختەی دەستگیر کرد و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی ورد، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت و سەرکەوتوودا، توانیان (٣) تۆمەتباری سەرەکی باندێکی دروستکردنی دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی ساختە لە هەولێر دەستگیر بکەن.
ڕاشیگەیاند: توانرا دەستبەسەر پارە ساختەکراوەکان و گشت کەلوپەلەکانی ساختەکردنی دراو و دوو قاڵبی زێڕی ساختە و پارچەیەکی شوێنەواردا بگرن.
لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر دەکرێن.
ئاسایشی هەولێر جەختیشی کردۆتەوە کە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە کە هێزەکانیان چاوکراوەن بۆ پاراستنی سەر و ماڵیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.