مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی خوێندن و پاڵپشتی بۆ قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەردەوامبوونی خەرجکردنی بڕی 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ قوتابییان.
هەروەها بەشێکی ئەو پارەیە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری لە بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) هاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2022-2023) لەسەر بودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج دەکرێت.
مهسرور بارزانی بریاری خهرج كردنی بڕه پارهیهكی زۆری بۆ پاڵپشتی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان دهركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.