Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 23:31

شەونم فوئاد و ڕۆژان عومەر تابلۆ ڕەنگینەکانیان لە گەلەریی میدیا نمایش کرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19-6-2023 له‌ شاری هه‌ولێر، بە چاودێری (د. ئالان حەمەسەعید) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی هەریەک لە (دلێر عەبدوڵا حەسەن) بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و (ئازاد لەشکری) بەڕێوەبەری هونەری شێوەکاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، پێشانگای هاوبەشی (شەونم فوئاد و ڕۆژان عومەر) لە گەلەریی میدیا کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا چەند تابلۆیەکی ڕەنگاوڕەنگ و کارێکی دەستی هونەرمەندان نمایشکرا، کە پڕبوون لەداهێنان و قوڵبوونەوە بەنێو جوانیەکانی سرووشت و ژیان و جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی داهێنان لە هونەری شێوەکاری و وێنەکێشان.
بڕیاریشە لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژی ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ پێشانگاکە بەردەوام بێت.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.