به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی (پ.د.ك)،خولێكی دوو ڕۆژه بۆ كادیر و رۆژنامه‌نووسانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو.
له ئۆفیسی سلێمانی - به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاماده‌بوونی (دكتۆر سالار عوسمان)، به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن خولێكی دوو رۆژه بۆ ژماره‌یه‌ك له میدیاكار و ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ر به ئۆرگانه‌كانی میدیایی پارتی دیموكراتی كوردستان كرایه‌وه و خوله‌كه دوو ڕۆژی خایه‌ند و له كۆتاییدا بڕوانامه‌ی به‌خشرایه به‌شداربووان.
له ڕۆژی یه‌كه‌می خوله‌كه، دكتۆر سالار عوسمان، به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن چه‌ند په‌یڤێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: یه‌كێك له ئامانجكانی كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئۆفیسه له سلێمانی پێگه‌یاندن و به‌ره‌وپێشبردنی توانایی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره‌كانی ئێمه‌یه له سنووره‌كه وجه‌ختی له گرنگی پێشخستن و بره‌ودانی زیاتر به توانا و هزری رۆژنامه‌نوسان كرده‌وه به ئاراسته‌ی خزمه‌تی زیاتری وڵات.
هاوكات پشتیوانی و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق و راهێنان كرد بۆ ئه‌نجامدانی خوله‌كه.
خولی مه‌شق و ڕاهێنان له ئۆفیسی سلێمانی كه دوو ڕۆژ به‌رده‌وامبوو (35) رۆژنامه‌نووس و میدیاكار به‌شدارییان تێداكردبوو، چه‌ندین وانه‌ی تیۆری و پراكتیكی له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سانی پسپۆڕ و به ئه‌زموونی بواری رۆژنامه‌گه‌ری و ته‌كنیكی وترانه‌وه، له كۆتایی خوله‌كه‌شدا بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا و سوپاسنامه‌ی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن پێشكه‌شی وانه‌بێژان و ڕێكخه‌رانی خول كرا
خولێكی دوو ڕۆژه بۆ كادیر و رۆژنامه‌نووسانی سنووری پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.