هونه‌رمه‌ندی ژنیاری كوردستان "جان تۆماس جان" ماوه‌یه‌كه باری ته‌ندروستی باش نییه،نه‌شته‌گه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆكراوه.
هونه‌رمه‌ند "جان تۆماس " به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه،له‌ڕێكه‌وتی ٢٠٢٣/٦/١٢ له‌نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نته‌ری دڵ له‌شاری هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی ده‌ماری دڵ (كرانه‌وه‌ی سینگ) ی بۆ كراوه .
له ئێستادا، له چاودێری چڕ ده‌رچووه،باری ته‌ندورستی هێشتا جێگیر نییه ،هیودارین به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه ناوخانه‌واده وئازیزانی و ئامێری كه‌مانچه‌كه‌ی بگرێته‌وه ئامێز خوای گه‌وره ته‌مه‌نداری و پڕته‌ندروستی پێ ببه‌خشێت.
هونه‌رمه‌ند جان تۆماس، له ڕێكه‌وتی ( 4/4/1947) له‌خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژاری زه‌حمه‌تكێش له‌شاره شیرینه‌كه‌ی كۆیه له‌دایكبووه، ( تۆماس جانۆ ی باوك و ڕۆمێ ی دایك) له‌نێو باوه‌شی پڕ سۆز‌و خۆشه‌ویستی خۆیان ئه‌م كۆرپه‌له ئازیزه‌یان ده‌لاوێننه‌وه‌و خزمه‌تی ده‌كه‌ن، له‌گه‌رماو سه‌رما ده‌یپارێزن تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی ، ته‌مه‌نی گونجاوه وه‌ك هه‌رمنداڵێكی ئاسایی نێو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه كه‌یان به‌ره‌و ده‌رگای قوتابخانه هه‌نگاو بن
هونه‌رمه‌ند دوای ته‌واو كردنی په‌یمانگای مامۆستایان له‌سلێمانی و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه، ده‌گه‌ڕێته‌وه لیوای هه‌ولێر و له شارۆچكه‌ی ( هاودیان ) داده‌مه‌زرێت، هه‌رله‌وێش ژیانی هاوژینی پێك دێنێ.
وێستگه‌كانی ژیانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند جان تۆماس :
1/ له‌ساڵی 1966 تا 1968 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای سلێمانی كاری هونه‌ری كردووه.
2/له‌ساڵی 1972 تا 1974 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه بووه.
3/ له به‌هاری ساڵی 1974 به‌شداری یه‌كه‌مین میهره‌جانی هونه‌ری كوردی كردووه له‌شاری به‌غداد.
4/ له‌ساڵی 1976 تا 1979 له‌گه‌ڵ مامۆستا ( یوسف باكووری) دامه‌زرێنه‌ری تیپی ( جۆزیف تریۆ) بووه.
5/ له‌ساڵی 1977 تا 1980 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی تیپی مۆسیقای هونه‌ری هه‌ولێر بووه.
6/ له‌ساڵی 1980 تا 1984 سه‌رپه‌رشتیاری تیپی مۆسیقای خانزاد بووه.
7/ له‌هه‌موو چالاكی و میهره‌جانه‌كانی چالاكی قوتابخانه‌كان له كوردستان و عێراق به‌شداری كردووه.
8/ هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی 1976 له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر دامه‌زراوه.
9/ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئۆركێسترای كوردستان بووه.
10/ سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و له‌ساڵی (1977) بۆته ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی لقی هه‌ولێر و ، له‌ساڵی (2001) بۆته سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان.
هونه‌رمه‌ند جان تۆماس وه‌ك مامۆستا و فێركارێك به‌شداری چه‌ندین خولی فێربوونی مۆسیقای كردووه.
هونه‌رمه‌ند خاوه‌ن مێژوویه‌كی جوانی پڕ به‌خششه له‌گه‌ڵ هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی له تیپه مۆسیقیه‌كانی وه‌ك ( تیپی باواجی كۆیه ، تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ، تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی خانزاد و تیپی باكووری ڕۆژئاوایی) هه‌روه‌ها خاوه‌ن خامه‌یه‌كی جواننوسییه ده‌رباره‌ی هونه‌ری مۆسیقا بابه‌تی له‌گۆڤار و ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه و ، خاوه‌نی كتێبێكه به‌ناوی ( ڕه‌زمه‌كانی مۆسیقای كوردی ) له‌ساڵی (1998) چاپكراوه‌و كتێبخانه‌ی كوردی پێ ده‌وڵه‌مه‌ندكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.