وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە رۆژھەڵاتی بەغدا، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراوە، ھەروەھا و دەست بەسەر دوو کیلۆگرام ماددەی کریستاڵدا گیراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیدا لە رۆژھەڵاتی بەغدا، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کراوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ھەروەھا دەست بەسەر دوو کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.