شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە بارستە هەوایەک لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕوودەکاتە ناوچەکە و پلەکانی گەرما لە دوو ڕۆژی داهاتوو نزم دەبنەوە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 18ـی 06ـی 2023 ڕایگەیاند: ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، لە ئەنجامی کاریگەری بارستەھەوایەک لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ڕۆژئاوای عێراق، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ھەرێم بە ڕێژەی 1 تا 2 پلەی سەدی نزم دەبنەوە.
ڕاشیگەیاند: خێرایی با لە کاتەکانی پاش نیوەرۆدا چالاک دەبێت، بەخێرایی 15 - 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، لە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاوا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم دەبێت.
سەبارەت بە کەشواهەوای ڕۆژی دووشەممەش ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستەھەوایە پلەی گەرمی بە ڕێژەی 1 پلە نزمتر دەبێتەوە.
ئەو شارەزایەی کەشناسی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
ھەولێر 37
سلێمانی 36
دھۆک 35
ھەڵەبجە 38
کەرکووک 38
گەرمیان 41
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.