له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان،به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی جمناستیكی كوردستان، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له پارێزگای سلێمانی كۆتایی به پاله‌وانێیه‌تی جمناستیكی یانه‌كانی كوردستان كوردستان هات.
له پاله‌وانێتییه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی: كه‌ركوك،ئافرۆدێت،نه‌ورۆز،كۆیه،سلێمانی،ئافره‌تانی كه‌ركوك،سه‌وره،پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی،بابان به‌شداربوون.
یانه‌كانی به‌شداربووی پاله‌وانێتییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌نه‌كانی 10 ساڵ به‌ره‌و خوارتر و 10 تا 15 ساڵی به‌شداربوون و ئه‌نجامیش له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌نه‌كان به‌م شێوه‌یه بوو:
له‌سه‌ر ئاستی 10 تا 15 ساڵ به‌م شێوه‌یه بوو:
1- یانه‌ی سلێمانی 102/9 خاڵ .
2-كه‌ركوك 79/50 خاڵ.
3-پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی56/50 خاڵ.
له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌ن 10 ساڵ به‌ره‌و خوارتر به‌م شێوه‌یه‌بوو:
1- ئافره‌تانی كه‌ركوك 81/75 خاڵ.
2-ئافرۆدێت 68 خاڵ .
3- نه‌ورۆز63/20 خاڵ.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كانی ئه‌نجامده‌دات.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
17ی6ی2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.