بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 18.697 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 3.206 منداڵ داخڵ كراون.
بەپێی ئامارەكە لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 143 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 253 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 268 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 146 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون، هەروەها 891 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 23.483 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 197 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 455 سۆنەر و 94 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 701 تیشك گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.