Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 05:54

کەشناسی: پلەکانی گەرم بەرز دەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینیش هەیە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە سبەی بەهۆی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە 16ـی 06ـی 2023 ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک  پەڵەهەور، لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆل دەبێت.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بە نزیکەی 1 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ، هەروەها خێرایى با مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، هەندێک کات چالاکتر دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک و ئاراستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین لەنێوان ( 7  – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت. 

کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی شەممەی بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 38 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى

دهۆک: 36 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 40 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  38 پلەى سیلیزى

سۆران:  36 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  40 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.