Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 06:50

گەنجێک لە ڕووباری خازر خنکا

کوردستان TV
100%

گەنجێک لە کاتی مەلەکردن لە ڕووباری خازردا خنکا و تەرمەکەی دەرهێنراوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 16ـی 06ـی 2023 گەنجێک لە ڕووباری خازر خنکا، سەنگەر گۆران، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی محەمەد فارس لە کاتی مەلەکردن لە ڕووباری خازر لە ناوچەی گەشتیاریی مەندان خنکاوە.

ڕاشیگەیاند: تەرمەکەی لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە دەرهێنراوە کە لەو شوێنەدا مەلەیان کردووە، دواتر ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لە هەمان شوێن گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لە کاتی مەلەکردندا خنکا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.