هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌ندرێت سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی به‌فرزۆنی هه‌ولێر کە بە گەڕەکەکانی عه‌ره‌ب و خانه‌قا و ته‌عجیل دەگوترێت، هەروەها لەمبارەیەوە چەند بڕیارێکیش درا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ـی 06ـی 2023 به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی د. سه‌رباز نه‌جیب، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت، جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر، قائیقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تایبه‌تی ناوچه‌ی به‌فره‌زۆن له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و ژماره‌یه‌ک بڕیاری تایبه‌ت به‌و ناوچه‌یه دران.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستووەتەڕوو و ڕایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگیی ناوچه‌ی به‌فره‌زۆن كه هه‌ر سێ گه‌ڕه‌كه‌كانی (عه‌ره‌ب، خانه‌قا، ته‌عجیل)ـی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه، دووپات كرایه‌وه و دواتر لیژنه‌ی تایبه‌تی به‌فرزۆن له‌ڕێگه‌ی داتاشۆوه به داتا و ئامار ورده‌كاری موڵكه‌كانی هه‌ر سێ گه‌ڕه‌كی (عه‌ره‌ب، خانه‌قا و ته‌عجیل)ـی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێریان شیكرده‌وه و په‌نجه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كێشانه داندران كه ئه‌گه‌ری هه‌یه بێنه پێش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌م خانووانه تاوەکو ئێستاش ئیستملاك نه‌كراون، بۆیه پێویسته پلان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسییه یاساییه‌كانیان دیاری بكرێت.
ڕاشیگەیاند: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پارێزگاری هه‌ولێر كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ستبردن بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ناوچه‌ی به‌فره‌زۆن به‌یه‌كه‌وه كارێكی قورسه و پێویسته نموونه‌یه‌ک له‌و شه‌قامه سه‌ره‌كییه وه‌ربگیرێت كه ده‌ستنیشانكراوه و بیرۆكه‌كانی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێن.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هەر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێک سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی به‌فرۆزن دران، کە ئەمانەن:-
یه‌كه‌م: كاركردن له‌سه‌ر هه‌ر سێ گه‌ڕه‌ک به‌یه‌كه‌وه ئاسان نییه، بۆیه پێویسته قورسایی بخرێته‌سه‌ر ئه‌و كۆڵانه‌ی دیاری كراوه، ورده‌كاری كاركردنی بۆ ده‌ستنیشان بكرێت.
دووه‌م: كاركردنی هونه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و جێگەیا‌نه‌ی كه به نه‌زانراوی ماونه‌ته‌وه، پێویسته له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی (شاره‌وانی - تۆماری خانووبه‌ره)، به ورده‌كارییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
سێیه‌م: دیزاینكردنی شوێنەکه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه، واته پلانێک ئاماده بكرێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نه‌خشه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه بكرێت.
چواره‌م: دوای دیزاین، ده‌رخسته‌یه‌ک ئاماده ده‌كرێت و دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سەرۆکی حکوومەت دیاری بكرێت بۆ به‌رچاوڕوونییان، هه‌روه‌ها ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر كۆی پڕۆژه‌كه ئاماده ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.