ئه‌مڕۆ 15ـی حوزه‌یرانی 2023، له دیوانی پارێزگا به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و دكتۆر سه‌رباز نه‌جیب راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و لیژنه‌ی به‌دواداچوونی سكاڵاكانی گوندی ره‌شكین، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایانه‌ی دانیشتوانی گوندی ره‌شكین بۆ پارێزگای هه‌ولێر به‌رزیان كردۆته‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی جه‌ختیكرده‌وه، كه‌وا ئه‌و پڕۆسه‌یه له‌سه‌ر راسپارده‌یی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌نجامدراوه، به لادانی ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ی كه له گوندی ره‌شكین كراوه، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی دروستكردنی شه‌قامێكی جووتساید له‌و رێگه‌یه‌دا، له‌به‌رامبه‌ریشدا هاوڵاتییانی ئه‌و گونده له گه‌ڕه‌كی 32 پارك قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشمانه‌وه ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی ئه‌و جووتسایده كرده‌وه، كه پێشتر به‌و زێده‌ڕۆییانه سیمای شاریان شێواندبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتیكرده‌وه، كه پێویسته له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه كه بۆ به‌دواداچوون له زێده‌ڕۆییه یاساییه‌كانی ئه‌و گونده‌ی كراوه، پێداچوونه‌وه بكرێ و ئه‌وانه‌ی خۆیان به مافخوراو ده‌زانن، چاو به سكاڵاكانیاندا بخشێندرێته‌وه، ئه‌وانه‌شی به نایاسایی سوودمه‌ندبوونه له‌م پڕۆسه‌یه، دووباره چاو به دۆسییه‌كانیاندا بخشێندرێته‌وه، چونكه حكومه‌ت مافی كه‌س ناخوات، بۆیه لیژنه‌كه له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی سكاڵاكانی گوندی ره‌شكین كۆبوونه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.