(د. خه‌رمان حه‌مه عه‌لی – پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی چاو) له نووسینێكی دا ده‌ڵێت" نه‌خۆشی ئاوی ڕه‌ش یان زه‌ختی چاو، له ئه‌نجامی زیادبوونی فشاری ناو چاو، به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كانی ده‌رچوونی ئاوی چاو، كه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به‌و ده‌ماره‌ی له چاوه‌وه ده‌چێت بۆ مێشك، دروست ده‌بێت".
هه‌روه‌ها( د. خه‌رمان حه‌مه عه‌لی) ده‌ڵێت" ته‌مه‌ن و شه‌كره هۆكارن بۆ دروستبوونی نه‌خۆشییه‌كه ،به‌پێی ئاماره‌كان له جیهاندا چوار ملیۆن و نیو كه‌س نابینا بوون به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه،نه‌خۆشی ئاوی ڕه‌شی چاو یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی، كه دره‌نگ ده‌ست نیشان ده‌كرێت، چونكه نیشانه‌كانی دیار نین له سه‌ره‌تاوه، به‌ڵكو له ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بۆ چه‌ند ساڵێك ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته هه‌موو كه‌سێك شه‌ش مانگ جارێك پشكنینی چاو ئه‌نجام بدات".
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دروستبوونی نه‌خۆشی ئاوی ڕه‌شی چاو( د. خه‌رمان حه‌مه عه‌لی) چه‌ند خاڵێك ده‌خاته ڕوو كه بریتین له
1. ته‌مه‌ن.
2. هه‌بوونی نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی بۆماوه‌ییه‌وه.
3. نه‌ته‌وه، هه‌ندێك نه‌ته‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به ئاوی ڕه‌ش زیاتره.
4. بوونی نه‌خۆشی وه‌ك شه‌كره‌و نزیك بینی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌موو كه‌سێك تووشی نه‌خۆشی ئاوی ره‌شی چاو ببێت، به‌ڵام زیاتر به‌ساڵاچووان تووش ده‌بن".
له‌باره‌ی چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئاوی ڕه‌شی چاو ( د. خه‌رمان حه‌مه عه‌لی)، چه‌ند ڕێگایه‌ك ده‌خاته‌ڕوو كه‌بریتین له:
1. قه‌تره‌ی چاو.
2. نه‌شته‌رگه‌ری.
3. لێزه‌ر به‌پێی جۆری نه‌خۆشییه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.