بە ئامانجی بەرزکردنەوە و گەشەپێدانی توانای جەستەییی هێزی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی عەمید ئەحمەد غازی، بەڕێوهبەری وەرزش و یارییەکان و عەمید ئەنوەر، جێگری بەڕێوهبەر و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوهبەرایەتییەکە، پێشبڕکێی شاخەوانی لە چیای سەفین بۆ 28 یەکە و بنکەی مەشق و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.
لەم چالاکییەدا ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی یەکە و لیواکانی پیادە و بنکەکانی مەشق بە درێژاییی 5 کیلۆمەتر بەسەر چیای سەفیندا هەڵ زنان و پیادەڕەوییان کرد؛ لە کۆتاییشدا خەڵات بەسەر سەرکەوتووەکاندا دابەش کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.