دوێنی چوارشه‌ممه ١٤ـی ٦ـی ٢٠٢٣ به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ،له ڕێوڕسمێكی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكومی و كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ھونه‌رمه‌ندان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، رێزی گرت له نووسه‌ری به‌نێوبانگی كورد (د.خوسره‌و جاف) شه‌به‌نگێك له داهێنان.
له سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دكتۆر سالار عوسمان به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن له وتارێكدا وێڕای به‌خێرھێنانی ئاماده‌بوان گوتی: ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رھه‌می (دائیره‌تولمه‌عاریف) له ھه‌رێمی كوردستان و عێراق، بۆیه به‌رھه‌مێكی گرنگ و سه‌نگینه و به‌لێنیشیدا سه‌كۆی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام بێت له‌م مه‌ڕاسیمه مه‌زنانه و گوتیشی: ناكرێت ڕوڵی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان له‌بیربكه‌ین كه ئه‌و له‌پشت ئه‌م شاكاره گه‌وره‌یه بوو.
دواتر فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد و گوتی: ئه‌م به‌رھه‌مه بۆ كورد و ته‌وای عێراق سودێكی زۆری بۆ مه‌عریفه‌ت ده‌بێت و ھیوام وایه به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام بێت له‌م جۆره مه‌ڕاسیمانه نه‌ك ته‌نھا بۆ پارتییه‌كان، به‌ڵكو بۆ ھه‌موو كوردستانییه‌كی نیشتیمانی.
پاشان ئاماده‌بوانی بینه‌ری (به‌ركولێك له خوانی خوسره‌و جاف) بوون و، به‌رھه‌می (دائیره‌تولمه‌عاریف) پێشكه‌شی ٥ ده‌زگای كلتووری و میدیایی كرا.
له كوتاییدا چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی و سوپاسنامه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومی و حزبی و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی پێشكه‌ش به ھونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد (خوسره‌و جاف) كران.
شیعر و گورانی پێكھێنه‌رێكی دیكه‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه بوون.
ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان بۆ نووسه‌ری ناوداری كورد "خوسره‌و جاف" به‌رێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.