Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 00:06

سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە شاندێكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراقی دەكات

جیهان ئەمڕۆ لە سەردەمی ژیریی دەستكرد دا دەژی و دەرفەتی بەرفراوانی لە هەموو بوارەكاندا، لەبەردەم مرۆڤایەتیدا كردووەتەوە.
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/15 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراقی بە سەرۆكایەتی بەسام سالم سەرۆكی دەستەكە كرد.
شاندەكە كورتەیەكیان دەربارەی كار و چالاكی و پڕۆژەكانی دەستەكەیان لە بواری ڕاگەیاندن و گەیاندن و تەكنەلۆژیای زانیاری خستەڕوو و ئامادەیی خۆشیان، بۆ هاریكاری و هەماهەنگیكردن لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی .
سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە گرنگیی و كاریگەریی كەرتی گەیاندن و تەكنەلۆژیای زانیاری و پێشكەوتنی خێرای ئەو بوارە كرد كە جیهان ئەمڕۆ لە سەردەمی ژیریی دەستكرد دا دەژی و دەرفەتی بەرفراوانی لە هەموو بوارەكاندا، لەبەردەم مرۆڤایەتیدا كردووەتەوە.
سەرۆكی حكومەت خواستی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ دەستەكە دووپات كردەوە و جەختیشی لە گرنگیی هەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێم لە دەستە و دامەزراوە فیدراڵییەكان كردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.