ئێحسان چەلەبی قایمقامی سیدەکان بە کوردستان ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشهم15ی6ی2023، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندی خەڵیفانی سەربە قەزای سیدەکانی تۆپباران کردووە و تۆپبارانەكهش بەچڕی بووە .
بەوتەی قایمقامی سیدەکان چەند گولـلە تۆپێک بە لە نزیک ماڵی هاوڵاتیان کەوتون، بەڵام خۆش بەختانە هیچ زیانی گیانی ماڵی لێنە کەوتووهتەوە، تەنها ترس و دڵەڕاوکێی بۆ دانیشتوانی ئەو گوندە دروست کردووە.
بەپێی زانیارییەکان کە دەست ماڵپهری کوردستان تیڤی کەوتووه، کاتژمێر 5:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەکدارانی پەکەکە لە نیوان دەشتی هێرت ،خواکوڕک و نزیک گوندی خەلیفان هێرشیان کردووهتە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا.
دوا بەدوای ئەوهێرشەی پەکەکەش توپخانەکانی تورکیا بۆماوەی زیاتر لهیەک کاتژمێر ئەو ناوچەیەیان تۆپباران کردووە.
سوپای تورکیا گوندێکی قەزای سیدەکانی تۆپباران کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.