Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:42

ئەمریكا ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی ئێف-22ی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەوانە كرد

کوردستان TV
100%

ئەمریكا بە پاساوی "چالاكییە نائەمنییەكانی" فڕۆكەكانی رووسیا لە ناوچەكە، ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی ئێف-22ی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەوانە كردووە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاو كردووەتەوە كە تیایدا هاتووە: لە بەرامبەر زیادبوونی هەڵسوكەوتی ناپیشەیییانە و نائەمنییانەی فڕۆكەكانی رووسیا لە ناوچەكە هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا وەك بەشێك لە توانا و پشتیوانی بەرفراوان ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی ئێف-22ی بۆ ناوچەی ئەركداری فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەوانە كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بە گوتەكانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی ناوەندی ئەمریكا، جەنەراڵ مایكڵ كوریللا دراوە كە گوتوویەتی: چالاكییە نائەمنییەكانی رووسیا ناپیشەییانەن و لە چالاكییەكانی هێزێكی ئاسمانی پیشەییانە ناوەشێنەوە، بەردەوام پێشێلكارییەكانی رووسیا دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەكان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.