مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی و ئابووری ،محەمەد شیاع سوودانی،سەرۆك وەزیرانی عێراق، وادەی دابەزینی نرخی دۆلاری ئاشكرا كرد.
ساڵح لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دواكەوتنی پەسندكردنی بودجە و زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار لەلایەن هاووڵاتیان و بازرگانانەوە، ڕەنگدانەوەی لەسەر نرخی دۆلاردا هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا خاوەنی یەدەگی نەختینەی دراوی زۆر باشین، كە لە بەرزترین ئاستدایە لە مێژووی عێراقدا.
هەروەها گوتی: دوای دەنگدان لەسەر یاسای بودجە و دیاریكردنی نرخی فەرمی بە (1300)،لە ڕۆژانی داهاتوودا وردە وردە نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا دادەبەزێ تاوەكو دەگاتە نرخی فەرمی خۆی.
وادەی دابەزینی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.