له‌دوو چالاكی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كه دزیان له‌غه‌سلێك‌و كافتریایه‌ك كردبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م15ی6ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئەوەی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە له‌غه‌سله‌كه‌یدا بڕێك پاره‌ی لێ دزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و پاش تۆماركردنی سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه دزی له‌كافتریایه‌ك كردبوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه ده‌ستگیربكرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانییدا هاتووه" تۆمەتباران (ب، م، أ له‌دایكبووی 1998) و (ع، ش، ع) له‌دایكبووی 1993 دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەكانی 444 - 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
بەتۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.