جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە برۆسکل بۆ بەشدارییکردن لە حەوتەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی لەبارەی داهاتووی سووریا و ناوچەکە.
ئەمشەو چوارشەممە 14ـی 06ـی 2023 د. فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، بۆ بەشدارییکردن لە حەوتەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی لەبارەی داهاتووی سووریا و ناوچەکە گەیشتە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا.
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە د. فوئاد حوسێن بۆ بەشدارییکردن لە حەوتەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی لەبارەی داهاتووی سووریا و ناوچەکە گەیشتووهتە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا. ئەحمەد سەحاف جگە لەمەوە هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەبارەی سەردانەکە نەخستووەتەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.