Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:02

لە ڕووداوێکی هاتووچۆ ئافرەتێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی چەمچەماڵ بۆ ناحییەی تەکیەی کاکەمەند ڕووی دا و لە ئەنجامدا ئافرەتێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ئەمشەو چوارشەممە 14ـی 06ـی 2023 ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ڕووی دا، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: ڕووداوێکی  هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی چەمچەماڵ ــ ناحییەی تەکیەی کاکەمەند ڕووی دا، لە ئەنجامدا ئافرەتێک گیانی لەدەست دا و پیاوێکیش بەسەختی برینداربوو.

ڕاشیگەیاند: ئەو ئافرەتەی گیانی لەدەست داوە تەمەنی 22 ساڵە و ئەو پیاوەی کە برینداریش بووە تەمەنی 31 ساڵە.

تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش دا کە تیمی تەندروستی یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122ـی بەڕێوەبەرایەتیمان بە مەبەستی چارەسەری بەپەلە بریندارەکەیان گواستەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.