Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 06:23

لە سەیدسادق کەسێک بە 16 فیشەک کوژرا

کوردستان TV
100%

لە قەزای سەیدسادق کەسێک بەدەستڕێژی گوللە کوژرا کە پیشەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە، ئەمە لەکاتێکدایە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بنبڕ بکات.

ئەمشەو چوارشەممە 14ـی 06ـی 2023 لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای سەیدسادق کەسێک کوژرا، شۆڕش والی، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: هاووڵاتییەک کە پیشەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە، بە 16 فیشەک کوژراوە.

ڕاشیگەیاند: زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی پێشوو ڕووی داوە، ئەمە دوای ئەوەی کە ئاشتەوایی بۆ کێشەکە کراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دابوو کە ئەو کەسانەی چەکیان هەیە و  تاوەکو ئێستا تۆماریان نەکردووە تاوەکو ڕێکەوتی 21ـی 07ـی 2023 دوامۆڵەتە بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان، لەدوای ئەم ڕۆژەش هیچ هەلێک بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.