Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 02:46

سبەی میری قەتەر بەسەردانێك دەگاتە بەغدا

کوردستان TV
100%

سبەی پێنجشەممە، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، بەسەردانێك دەگاتە بەغدا كە لەمیانیدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای عێراق، ئەنجام دەدات.
باسم عەوادی، گوتەبێژی حكوومەتی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە كە سبەی پێنجشەممە، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، بەسەردانێك دەگاتە بەغدا.
راشیگەیاندوو كە سەردانەكەی میری قەتەر بۆ بەغدا، رەھەندی سیاسی و ئابووری گرنگی بۆ ھەردوو وڵات ھەیە.
چاوەڕان دەكرێت میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی لەمیانی سەردانەكەی بۆ بەغدا، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام بدات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.