فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: كاتژمێر1:30خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ،لە لەسەر شەقامی 120مەتری خێرا دوو گۆلفی تایبەت، كە هەریەكەیان شوفێر وسەرنشینێكی تێدابوو پێشبڕكێیان كردبوو لەنێوان خۆیان، لەو كاتەشدا ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا كڕاون لەسەر شەقامەكە لەڕێڕەوی خۆی دەڕۆیشت،بەهۆی خێرایی زۆرو نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی، یەكێك لەگۆلفەكان خۆی كێشا بوو بەدواوەی كڕاونە تایبەتەكە،لەدەرەنجامی پێكدادانەكەش كڕاونەكە گڕی گرت و هەڵوەشایەوە،گۆلفەكەش دووبارە خۆی كێشایەوە بەگۆلفەكەی هاوڕێی ئینجا وەستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەدەرەنجامی ڕوداوەكەدا شوفێری كڕاونەكە كە بێتاوان بوو، لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی سوتاو گیانی لەدەستدا، 4 كەسی تریش كە شوفێری هەردووك گۆلف و سەرنشینیان بوون، بەسەختی زامدار بوون.
هەروەها گوتی: ئاسەواری پێكدادانەكە لەمەودای زیاتر لە 200مەتر بڵاوبووەوە كە بەتەنیا ئەو ئاسەوارە پێمان دەڵێت خێراییەكان چەند بووە بەر لەڕوداوەكە.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت: چیتر شەقامەكانمان لێ مەكەن بەگۆمی خوێن.
لەرووداوێكی هاتووچۆدا شوفێرێك لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی سووتاو گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.