Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 03:00

کار بۆ دابینکردنی شوێنی تایبەت بە چارەسەرکردن و شیاندنەوەی ئاڵوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان دەکرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: کار بۆ دابینکردنی شوێنی تایبەت بە چارەسەرکردن و شیاندنەوەی ئاڵوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان دەکرێت.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و سەرۆکی لیژنەی باڵا و ئەندامان و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی کرد.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی پێشووی کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکان و ڕاسپاردە و ڕێنماییەکان كرا؛ لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان و بەشداربووانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی حکومەت و کۆمەڵگا گفتوگۆیان لەبارەی قۆناغەکانی دابینکردنی شوێنی تایبەت بە چارەسەرکردن و ڕاهێنانەوەی ئاڵوودەبووانی ماددەى هۆشبەر و بەرنامەی داهاتووی هۆشیاریی کۆمەڵایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان كرد".


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.