Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 02:00

فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپات کردەوە

کوردستان TV
100%


فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا کرد .

فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ سلڤادۆری  فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریکرد. 
لەو دیدارەدا، گفتوگۆ کرا، سەبارەت بە هاوکاری و هەماهەنگیەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لەڕووی لۆجستی و راوێژکاری و مەشق و راهێنانەوە، لای خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانانی کرد و بە کارێکی گرنگ و پربایەخی زانی.
لەلای خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.