Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 02:36

بەم زووانە بەئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی وەزارەتی پێشمەرگە تەواو دەکرێت

کوردستان TV
100%


لەپێناو ڕێکخستنەوە و باشترکردنی کارەکانی بواری ئیداری و سەرچاوەی مرۆییی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوکاریی کۆمپانیای براد لیف ـی ئەمریکی بۆ ئەندازیاریی ئەلیکترۆنی، پرۆژەی سیستەمی بەئەلیکترۆنیکردنی وەزارەتی پێشمەرگە تاووتوێ کرا.
 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی 13ی6ی2023" بە ئامادەبوونی فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ شاندێکی ڕاوێژکاریی هێزەکانی ئەمریکا بە سەرپەرشتیی مێجەر شیڤن تاو، بەڕێوەبەری بەرنامەی کڕین لە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری و بەڕێوەبەر و ئەندازیارانی کۆمپانیای براد لیفی تایبەت بە داڕشتنی پڕۆگرامی ئەلیکترۆنی بۆ بەگەڕخستنی لەناو دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، کە تایبەتە بە سیستەمی سەرچاوە مرۆییەکان و رێکخستنی ئەرک و کارەکان لە ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتییەکان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوە چوو.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" شاندی کۆمپانیای براد لیف، دەقی پرۆژەی کۆمپانیاکەیان پێشکەش کرد؛ لەم پرۆژەیەدا تەواوی نامە و ئاڵوگۆڕەکانی پۆستە، بە ئاسانی لە ڕێگەی تۆڕێکی ناوخۆییەوە دەکرێت، هەروەها دەتوانرێت چالاکییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە باشتر ڕێک بخرێت. لە ڕووی سەرچاوە مرۆییەکانەوەش زانیاریی تەواوی ئەفسەر و کارمەندانی پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگە لەناو ئەم پڕۆگرامەدا جێگایان دەکرێتەوە".

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌" پاشان لەلایەن ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە، بۆ باشترکردنی بابەتەکە گفتوگۆ لەسەر بەش و بڕگەکانی پڕۆگرامەکە کرا؛ وا بڕیارە ئەم پرۆژەیە لە کۆتاییی مانگی شەشی ئەمساڵ تەواو بکرێت و لە نزیکترین کاتیشدا بکەوێتە کار بۆ خزمەتکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە".

شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.