Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 01:57

ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردە سەر كۆگاكانی سەر بە میلیشیاكانی ئێران لە سووریا

کوردستان TV
100%

بانگەشەی ئەوە كرا كە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی كردووەتە سەر چەند خاڵێكی سەربازیی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ئاژانسی هەواڵیی رژێمی ئەسەد (SANA) لە هەواڵێكیدا كە بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەكان بڵاوی كردووەتەوە، بانگەشەی ئەوەی كردووە كە هێزەكانی ئیسرائیل كاتژمێر 01:05 بەكاتی ناوخۆ، هێرشی ئاسمانییان كردووەتە سەر چەند خاڵێكی سەربازیی لە باشووری رۆژئاوای دیمەشق.
لە هەواڵەكەدا هاتووە: سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان بەرپەرچی هێرشەكەی داوەتەوە و ژمارەیەك لەو مووشەكانەی خستووەتەخوارەوە، لە ئاكامی هێرشەكەدا، سەربازێك برینداربووە و زیانی ماددیش كەوتووەتەوە.
بەرپرسانی ئیسرائیل هیچ روونكردنەوەیەكیان سەبارەت بە هێرشەكە نەداوە.
هاوكات روانگەی مافی مرۆڤی سووریا بڵاویكردۆتەوە كە  هێرشەكانی ئیسرائیل كۆگاكانی سەر بە میلیشیاكانی ئێرانی لە باشوور و باشووری ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەخت كردۆتە ئامانج.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.