Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 13:12

 بڕەپارەیەک خرایەسەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە بڕەپارەیەک بۆ گەنمی جوتیاران خراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی 06ـی 2023 بڕی 18 ملیار دینار خراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند: بڕی (18) ملیار دیناری دیکە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ 2023 خراوەتەسەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە وەجبەی دووەمە.

ڕاشیگەیاند: لەم بڕەپارەیە، بەشی هەولێر 3 ملیار دینار، دهۆک 10 ملیار دینار و سلێمانی 5 ملیار دینارە.

بەڕێوەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا کە لە سەرەتای وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم (40) ملیار دیناری دیکە ڕەوانەکرابوو و بەسەر جوتیاران دابەش کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.