Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:58

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە کۆریای باشوور

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە کۆریای باشوور بۆ بەشداریکردن لە خولی (20)ـی کۆمەڵەی گشتیی پەرلەمانەكانی ئاسیا و ئۆقیانووسی هێمن.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی 06ـی 2023 د. شاخەوان عەبدوڵا بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور، کە شاندەکە پێکهاتووە لە هەردوو پەرلەمانتار جەمیل عەبد مەحموود سەباک.

ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: شاندەکە لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی گشتیی پەرلەمانەكانی ئاسیا و ئۆقیانووسی هێمن بوو کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن کرابوو، بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی خولی بیستەمی كۆمەڵەكە.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە دا کە کارەکانی خولی بیستەم دەربارەی دۆسییەی گۆڕانی کەشوهەواو ستراتیجی گەشەی سەوزە، لەگەڵ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی پەیوەستە بە ژینگە و گەشەپێدانی بەردەوام، عێراقیش دیدی ئایندەی خۆی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دەخاتەڕوو بۆ بەرەنگاربونەوەی مەترسی کەشوهەوا و گۆڕانکارییەکانی لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.